مەحما خەلیل: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق نییە
مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتی دەڵێت: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بەتایبەتی لە دهۆک نییە.
مەحما خەلیل، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا وتی: "حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بەتایبەتی لە دهۆک نییە"، دەشڵێت: دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەوی هێزەکانی لە خاکی عێراق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چونکە حکومەتی فیدراڵ بەپێی مادەی 109ـی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە.
شایەنی باسە، لەمساڵدا هێزەکان و سوپای تورکیا 833 هێرشان بۆ سەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون لەنێوانیاندا دوو ئەندامی پێشمەرگە.
سەرەڕای هێرشەکانی تورکیا کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوامە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچی لایەنێکی ئەمنی و حکومی لە هەرێمی کوردستان ئەم هێرشانەی سەرکۆنە نەکرد سەرەڕای ئەوەی بووە هۆی کوژرانی دەیان هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان.
كلمات مفتاحية
- مەحما خەلیل
- حکومەتی هەرێم
- سوپای تورکیا
- خاکی هەرێم
- هێرشەکانی تورکیا
- پەرلەمانی عێراق
- پارتی دیموکراتی کوردستان
