مەحەممەد شەیاع سودانى له نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەحەممەد شەیاع سودانى له نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی مالیزیا "ئەنوەر ئیبراهیم" کۆبووەوە، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە خولی 78 هەمینی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕ لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا بێت"، هەروەها باس لە ڕووداوەکانی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز و کردەوە شەرمەزارکەرەکان کرا کە هاندەرن بۆ بڵاوکردنەوەی کینە و توندڕەوی لەو جۆرە، بە و ئەو پێشێلکارییانە دوورن لە ئازادی ڕادەربڕینەوە و هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر باوەڕی موسڵمانەکان کە دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا سوپاسی ڕۆڵی کاریگەری عێراقی کرد لە دڵی جیهانی ئیسلامیدا، لە پاڵ ئەو گرنگییە ئابوورییەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازاڕی جیهانی وزەدا نوێنەرایەتی دەکات، هەروەها بانگهێشتنامەیەکی پێشکەش بەڕێزیان کرد بۆ سەردانیکردنی مالیزیا لە پێناو گفتوگۆکردنی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
