مەحەممەد شەیاع سودانى لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ڕایگەیاند
دیارترین ئەو بابەتانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى لە وتارەکەیدا پێشکەشی کرد لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا لە شاری نیویۆرک: "بە ناوی حکومەت و گەلی کۆماری عێراق-ەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی شانشینی مەغریب و دەوڵەتی لیبیا دەکەین بە حکومەت و گەلەوە بۆ ڕودانی هەردوو کارەساتی بوومەلەرزە و لافاوەکە، عێراق هەمیشە باوەڕی بەو بنەما گشتییانە هەبووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەری دامەزراوە و بەشداری لە هەموو بەرنامەکانی دەکات"، هەروەها وتیشی: حکومەت بەرنامەیەکی چاکسازی گشتگیری لەخۆ گرتوە و پێشینەی گرنگی هەڵگرتوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە و گەڕاندنەوەی متمانە بە سیستەمی سیاسی و دابینکردنی ژیانێکی شیاو بۆ هاوڵاتیان و بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز، هاتووەش، "ئەولەویەتەکانی ئەو حکومەتە تیشک خستنە سەر دروستکردنی هەلی کار لەگەڵ بەدەستهێنانی ڕێنیسانسێک لە خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر لە ڕووی ئابووری و ئیدارییەوە"، جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق هەنگاوی گرنگ لە چاکسازییەکانی هەردوو کەرتی دارایی و بانکیدا ناوە بۆ زاڵبوون بەسەر لاوازیی سیستەمە ئیدارییەکانی پێشوودا کە نەیانتوانی گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکەن و بگەن بە پەرەسەندنی نوێی جیهانیدا.
لە تەواوی وتەی سودانی ڕایگەیاند، "عێراق هێشتا وڵاتێکی گرنگی نەوتییە هەروەها وڵاتێکی سەرەکییە لە بازاڕی وزەی جیهانیدا و دەرفەتی گرنگی هەیە لەگەڵ پڕۆژە و کاری گرنگدا"، هەروەها ئەوەشی وت، کە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانمان ڕاگەیاند و کەناڵێکی وشکانی گرنگە کە بەشە سەرەکییەکانی ئابووری ناوچەکەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها باشترین ڕێگایە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە ناوچەکەدا، داواش لە وڵاتانی دۆست و هاوبەش دەکەین کە دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکەن و هاوکاریمان بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە تاڵانکراوەکان، چونکە ئێمە باوەڕمان بە پەیوەندی نێوان گەندەڵی و تیرۆرەوە هەیە.
وتیشی: دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان بە هەر بیانوویەک بێت ڕەتی دەکەینەوە و دەستووری ئێمە ناچارمان دەکات کە عێراق نەکەینە خاڵی هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر و داوا لە هەمووان دەکەین ڕێز لە سەروەری و سەلامەتی خاکی عێراق بگرن.
