مەرجی دانانی پاره‌ی خانوبه‌ره كه له 100 ملیۆن دینار زیاتر بێت له بانكه‌كاندا هەڵوەشێندرایەوە
دادگای باڵای كارگێڕی عێراق بڕیاری دادگای كارگێڕی په‌سه‌ندكرد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی كه داوا ده‌كات پاره‌ی خانوبه‌ره كه له 100 ملیۆن دینار زیاتر بێت، پێویسته له بانكه‌كاندا دابنرێت.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی دادگای باڵای كارگێڕی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، رێنمایی و رێكاره‌كانی پێشوی به‌دواداچونی پێویست ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌جۆرێك ته‌نها فرۆشی خانوبه‌ره كه له 500 ملیۆن دینار زیاتر بو پێویسته پاره‌كه‌ی له بانكێكدا دابنرێت، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له 100 ملیۆن دینار زیاتربێت و به‌ناچاری ببرێته بانكه‌كان.
تانه‌ی سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن فه‌یسه‌ڵ حسێن داواكاری گشتیه‌وه ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای ئیداری كراوه، ئه‌و بڕیاره‌ش له 14ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025ه‌وه به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمارده‌كرێت.
به وته‌ی شاره‌زایان، ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه به مانای سوككردنی سنورداركردنی بانكییه بۆ كاره‌كانی كڕین و فرۆشتن له بازاڕی خانوبه‌ره، هاوكات پاراستنی چاودێریكردنی فرۆشتنی گه‌وره ده‌كات كه له 500 ملیۆن دینار زیاتره له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی بانكییه‌وه.
ئەمەش دەقی بەڵگەنامەکەیە:
.jpg)
