مەزڵوم عەبدی: پشتگیری لەو هەوڵانە دەکەین کە ببێتە هۆی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و کێشەکانی سووریا
لەیادی 12 ساڵەی شۆڕشی 19ـی تەمموز، کە لەو ڕۆژە هێزەکانی حکومەتی سووریا لەشارهكانی کۆبانێی و جهزیرە و عەفرین له ڕۆژئاوای كوردستان دورخرانەوەو دواتر ئیدارەی خۆسەر دامهزرێنرا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە جەخت لەوە دەكاتهوە کە قەیرانی سووریا بەتوندوتیژی و شەڕ چارەسەر ناکرێت، "كێشەی سوریا بە دیالۆگ لە نێوان سووریەكان چارەسەردەبێت و هەمووان دەزانن بەشەڕو توندوتیژیی ناگەینە ئەنجام، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان، تەنانەت لەگەڵ ئەو هێزانەی هۆكاری كێشەكانن بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێ و كۆتایی بە كێشەكان بهێنین".
مەزڵوم عەبدی دهشڵێت: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو زلهێزەکان، بە تورکیاشەوە، پشتگیری لەهەر هەوڵێكیش دەکەین کە ببێتە هۆی وەستاندنی شەڕو گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ كێشەكانی سوریا.
وتیشی: هێزەکانی سووریای دیموکرات و پێکهاتەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەنی كۆمەڵێک پرەنسیپ و مافی تایبەت بەخۆیانن و دەبێت لەبەرچاوبگیرێت و هیچ گفتوگۆیەک لەسەر حسابی ئەوان نەكرێن، لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەن بۆ گفتوگۆ بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی تەواو بۆ كێشەكانی سوریا.
