مەسرور بارزانی وعەلی عەلاق جەخت لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا دەکەنەوە
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عهلی عهلاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندی كۆبونهوه وجەختیان لە پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا کردەوە.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە عەلی عهلاق پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من )کرا.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا، لەم ڕوەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە "حکومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پڕۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، سەرۆکی حکومەتی سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دوپاتکردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن.
