مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی كرد
ئەمڕۆ سێشەممە،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیه)ــی عێراقی كرد. نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوه" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا و ئاماژە بەوە درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە. سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیه)ــی عێراقی، خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی. سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری.
