مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ گەلی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە
ئهمڕۆ شەممە 21ـی كانوونی یەكەمی 2024، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومهتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لەبارهی ڕووداوهكهی ماگدێبورگی ئەڵمانیا كه گیان لهدهستدان و برینداربوونی چەندین مەدەنی لێكهوتهوه، پهیامێكی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی مهسرور بارزانییدا هاتووه، هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدیبۆرگ لە ئەڵمانیا شۆکی کردم.
سهرۆكی حكوومهتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دهشڵێت، سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەم و بیرم لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیاندایە لەم کاتە سەختەدا.
شایەنی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە گردبوونەوەی دەیان کەس بۆ ئاهەنگ گێران بەبۆنەی کریسمەس لە شاری ماگدێبورگ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەوە هێرشی کردەسەر ئەو کۆمەڵە کەسە و لەئەنجامدا بە دەیان کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستداو هەواڵی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 70 کەس هەیە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشکەرەکە هاوڵاتییەکی سووریا بە ڕەگەزنامە، تا ئێستاش هۆکاری ئەنجامدانی ئەم هێرشە نەزانراوە.
