مەسرور بارزانی یادی بۆردوومانی زانکۆی سلێمانی و قەڵادزێ دەکاتەوە
ئەمرۆ چوارشەممە (24ـی نیسانی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە 50هەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە پەیامێکی نووسراودا بڵاویکردەوە، "نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردوومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە"، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس "خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللهباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردوومانەکە ئەنجامدرا بوو.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی "هەمیشە لە یادمانن".
50 ساڵ لەمەوبەر چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومان کرد. 134 هاونیشتمانی شەهید و 150ـی دیکەش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی 200 خانووش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە رووخان. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لە ترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.
