مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی کرد
مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی کرد و لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە، "برای بەڕێز كاك محەممەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم".
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی هاتووەش، "لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت".
