مەشهەدانی جەخت لەسەر بهردانهوهی ڕێژەیهكی زیاتر له ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران، لەمیان سەردانەکەی بۆ تورکیا جەختی لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بردانهوهی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەتایبەت لەم كاتهی ساڵدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورە، نوعمان کورتولموش ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگای سەرنجی هەردوولایە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پهرلهمانتار".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەشهەدانی جەختی لە "پرسی ئاو و پێویستی زیادکردنی ڕێژەی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بە تایبەت لەم کاتەی ساڵدا کردووەتەوە، بە شێوەیەک کە ئاو دەگاتە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەتی باشوور".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە دۆخێکی سەختی ئەمنی و تەحەدای وجودییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەوڵدەدەین عێراق نەخلیسکێتە ناو ململانێکانەوە".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه، مەشهەدانی ستایشی هەڵوێستەکانی تورکیای کردووە و دەڵێت "ئێمە هەڵوێستەکانی تورکیا بەرز دەنرخێنین، هەروەها حساب بۆ هەڵوێستی تورکیا دەکەین لە هەموو شتێک کە سوودی بۆ عێراق هەیە" ههروهها "بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی هاوتا تورکەکەی کرد بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووه ، "کورتولموش بەخێرهاتنی شاندی عێراقی کرد"، داوای کرد "ئەم سەردانە نیشانەیەکی باش بێت بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە لایەنی ئابووری و سیاسی نێوان هەردوو وڵات".
