مەشهەدانی جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و سوریا بۆ شەیبانی دەکاتەوە
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان ڕۆژی هەینی جەختی لەسەر پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و سوریا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییە برایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە شێوەیەک کە لەگەڵ سروشتی قۆناغی ئێستادا بگونجێت تاوتوێکرا".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەگوێرەی بەیاننامەکە جەختیکردەوە، "پێویستی بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی باش و خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی هەر وڵاتێک".
جەختیشی لە "پێویستی بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنیی نێوان عێراق و سووریا بۆ شکستپێهێنانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە توندڕەوەکانی وەک داعش، هەروەها زیادکردنی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان بەغدا و دیمەشق بەگوێرەی سروشتی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی قۆناغی ئێستا دەبێتەوە"کرایەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و ئابووری هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد".
