مەندەلاوی جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراودا دەکاتەوە
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا کردەوە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندبوونە دەستوورییەکان لەماوەی دیاریکراودا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه، ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە،موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەمیوانخانەکەی پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، لەدیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی کرا و،پێشهاتەکانی پەیوەست بەدەرهاوێشتەکانی هەڵبژاردن و، میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی داهاتوو باسکران، وگفتوگۆش لەسەر دوایین لێکتێگەیشتنەکانی هێزە نیشتمانییەکان سەبارەت بە شایستە دەستوورییەکان کرا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە،مەندەلاوی جەختی لە "پێویستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی نێوان فراکسیۆنە سیاسییە جیاوازەکان و بەردەوامبوون لە هەوڵەکان بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان و کەمکردنەوەی بۆشاییەکانی نێوانیان کردەوە، بە مەبەستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی بەهێز کە توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و بەڕێوەبردنی قۆناغەکەی هەبێت".
ئاماژەیشیکرد بە، "گرنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەمەبەستی دەستپێکردنی تەواوکردنی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکان لەماوەی دیاریکراودا".
ناوبراو داوای کرد کە بەرژەوەندی نیشتمانی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی هێزە براوەکان زاڵبێت لەپێناو گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بۆ حکومەتەکەی.
