مەندەلاوی داوای تۆماركردنی سكاڵای نێودەوڵەتی له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌كات
موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی توندی بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له ڕۆژی هه‌ینیدا ده‌ربڕی و هۆشدارییدا له "مه‌ترسی ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی ڕێككه‌وتننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
موحسین مه‌نده‌لاوی لهپهیامێكدا داوای له "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ سنورداركردنی ئیسرائیل و هه‌نگاوه‌كانی، كه ئامانجی گڕدانه‌وه‌ی شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا"، جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رده‌وامی بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی داگیركاری و پێشێلكارییه ترسناكه‌كان له‌م كاته گرینگ و هه‌ستیاره‌دا لێكه‌وته‌ی ترسناك و حه‌تمی بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت".
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوایكرد "سكاڵایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره ئیسرائیلییه تۆمار بكرێت به‌هۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه و به‌كارهێنانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی عێراق كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری نیشتمانییه".
