مەندەلاوی: هێزە سیاسییەکان لە بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ عێراق ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز دەبنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان هێزەکاندا، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ قۆناغی داهاتوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە "موحسین مەندەلاوی" پێشوازی کرد لە "موسەننا سامەڕائی"سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و شاندی یاوەری، و لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەو دیالۆگانەی لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا هەن سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مەندەلاوی" جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ قۆناغی داهاتوو، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی سیاسی سەقامگیر و بەشدار بێت لە پشتیوانیکردنی کاری پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو، و ڕوونیشیکردەوە کە پێویستە هاوکاریی بنیاتنەر هەبێت بۆ بەهێزکردنی ڕێڕەوەکانی تەوافوقی نیشتمانی، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی سەقامگیریی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای وڵات و جێبەجێکردنی خواستی هاوڵاتیان بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی.
