مەندەلاوی پەرۆشی پەرلەمانی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی کارمەندانی پەروەردەیی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ هەینی پابەندبوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی کارمەندانی پەروەردەیی، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت دەربڕی.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ داخوازی ڕەوای مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ڕادەوەستێت، نەک تەنیا لەبەرئەوەی ئەوان گەورەترین گروپی کارن لە وڵاتدا، بەڵکو بەهۆی ڕۆڵی جەوهەرییانەوە لە پەروەردە و بنیاتنانی نەوەکاندا، ئەمەش وا دەخوازێت بڕیاردەری یاسادانان لە وڵاتدا ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ئەوەی کەمترین ئاستی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ژیانیان بۆ دابین بکەن بە هەموارکردنی مافە تایبەتەکانی دەستووری خۆیان پرسی تەرخانکردن و خاوەندارێتی پارچەی زەوی نیشتەجێبوون بۆ پەروەردەکاران بەبێ بەرامبەر دەکاتە واقیعێکی بەرجەستە”.
ڕوونیشیکردەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران پێشتر پاڵپشتی سەرجەم داواکارییەکانی ئەم بەشە گرنگەیان کردووە، ئەمڕۆش پشتیوانی خۆی بۆیان دووپات دەکاتەوە و درکی بە گەورەیی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکی پەروەردەییان کردووەتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردەیی و باشترکردنی بارودۆخی مامۆستایان نوێنەرایەتی هەنگاوێکی سەرەکین لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی خوێندکارەکانمان و گەیشتن بە ڕێنێسانسی خوازراو لە عێراقدا".
جێگری یەکەم، پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ "جێبەجێکردنی داواکارییەکانی لیژنەی هەماهەنگی مانگرتن، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە و دەوڵەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، وەزارەتی پەروەردە، و ئەنجومەنی وەزیران،ودیدار لەگەڵ نوێنەرەکانیان".
جەختیشیکردەوە لەسەر "گرنگی بەردەوامبوونی مامۆستایان لە ئەنجامدانی ئەرکە پەروەردەییەکانیان تاوەکو ڕێوشوێنە یاسایی و جێبەجێکردنەکان تەواو دەبن بۆ دڵنیابوون لە گەڕاندنەوەی مافەکانیان".
مەندەلاوی "متمانەی زۆری خۆی بە ڕۆڵی مامۆستای عێراقی لە ئامادەکردنی نەوەکانی داهاتوو دەربڕی، هەروەها داوای لە هەموو لایەک کرد کە بەرژەوەندی خوێندکاران لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و پرۆسەی خوێندن بپارێزن".
دووپاتیشی کردەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران درێغی ناکات لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی کارمەندانی پەروەردەیی، بەو پێیەی ئەوان بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی عێراقین و بەردی بناغەی بنیاتنانی نەوەیەکی هۆشیارن کە توانای ئەوەیان هەبێت وڵات بەرەو گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی ببەن".
