المطلع
عاجل

post-image

مەندەلاوی: کۆنگره‌ی هاوکاری یاسایی و چاودێریكردن قۆناغێکی نوێی یەکگرتن لە نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دادەمەزرێنێت


20:30 عێراق
2024-05-21
38015

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی، پشتڕاستی کردەوە کە کۆنگره‌ی هاریکاری یاسادانان و چاودێری قۆناغێکی نوێی هاوبەشی دادەمەزرێنێت لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.
مەندەلاوی لە وتارێکدا لە میانەی چاودێریكردن و ئامادەبوونی لەکۆنگره‌ی هاریکاری یاسادانان و چاودێری لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی ئه‌و پارێزگایانه‌ کە به‌هەرێمێک ڕێکنەخراون، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمانی (یاسایی، دارایی و پلاندانانی ستراتیژی، هەرێم و پارێزگا ڕێکنەخراوه‌كان به‌ هەرێم )، و سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە هۆڵی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لەناو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران، وتی" کۆنگره‌کە قۆناغێکی نوێی یەکگرتن لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان دادەمەزرێنێت، و ئامانجی ڕێکخستن و پەرەپێدانی میکانیزمی هاوکاری لە نێوانیاندایە، و سەرەتای قۆناغێکە کە هەمووان بەشداری تێدا دەکەن بەرەو ( هاوبەشی یاسادانان و چاودێریکردن) و نوێنەرایەتیکردن بۆ پێشکەشکردنی ئەدای باشتر، ئاماژه‌ به‌گرنگی ناوەندکردنی دیدگا و سیاسەتەکاندا لە هەمان کاتدا گرنگی پاراستنی تایبەتمەندی هەرێم و پارێزگاکان و دەسەڵاتە یاساییەکانیان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی کە لە ئەنجامی گواستنەوە لە ناوەندگەرایی توندەوە بۆ لامەرکەزی ئیداری و دڵنیابوون لە سەرکەوتن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پێشنیاری کرد کارکردنی هاوبەشی نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ یاسادانان و جێبەجێکردنی یاسا فیدراڵیەکان، بەتایبەتی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستوور گەرەنتی پشکی دادپەروەرانەی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەوان بەرپرسیارێتی  خۆیان جێبەجێ دەکەن، جگە لە دامەزراندنی میتۆدۆلۆژیای هاوکاری و هاوبەشی کە گەرەنتی بوونی بۆچوونەکان سه‌باره‌ت به‌بودجە دەکات  بە ئامانجی گرنگیدان بە دیدگای ئەنجومەنی یاسادانانی پارێزگاکان بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی بودجە بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان و بەرنامەی حکومەتی فیدراڵی و بەرنامەکانی حکومەته‌ ناوخۆییه‌كان.”
مەندالاوی داوای لە حکومەتە ناوخۆییەکان کرد کەبەرنامەی خزمەتگوزاریی گەورە مەبەست و واقیعی پەرەپێبدەن هه‌بێت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی پارێزگاکان و مەنهەج و بەرنامەکانی حکومەتی فیدراڵی، هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە كه‌ئاواتەخوازه‌ بگه‌ن بە دیدێکی هاوبەش بۆ یاسادانان و چاودێریکردن و کاری نوێنەرایەتی، و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و کارکردن بۆ پاراستنی دەسەڵاتە دەستورییە تایبەت و هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە ناوخۆییەکان، و کەمکردنەوەی بۆشایی و كه‌لێنه‌کان بۆ کەمترین ئاست."
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند" ڕوونی دیدگای سیاسی و یاسادانانی داهاتوو دەبێتە هۆی زیاتر په‌ره‌پێدانی ڕەشنووسی یاساكانی ئەنجومەنی فیدراڵی، و ڕوونکردنەوەی ئامانج و دەسەڵاتەکانی، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە تەواوکردنی ژووری یاسادانانی دووەم، کە بەرپرسیارە لە ڕەچاوکردنی یاسای فیدراڵی". 

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12646
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11996
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12063
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12136
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12121
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12847
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12065
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075