مەکتەبی سیاسی یەکێتیی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیانی رووداوەکەی سۆران دەڕدەبڕێت
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس و برینداروونی حەوت کەسی دیکە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا پەیامەکەی بڵاوکردەوە ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی....
کەسوکار وخانەوادەی قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران
بۆ ئەو ڕوداوە جەرگبڕە پڕ لەسوێیەی ژمارەیەک ڕۆڵەو کەسی ئازیزتان گیانیان بەخشی، پرسەو ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هیوای چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە ببەخشێت و ڕۆحی کۆچ کردوان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
