ناتانیاهۆ : هێرشەکانمان بۆ سهر ئێران تا ئەوکاتەی پێویست بكات بهردهوام دهبێت
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانمان بۆ سهر ئێران تا ئەوکاتەی پێویست بكات بهردهوام دهبێت و گورزێكی گەورەمان به تاران گهیاندووە، وتیشی، "ئێمە لە دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانماندا و زاناکانیانمان کردە ئامانج".
ئەمڕۆ هەینی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا وتی، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکردووە بە ئامانجی "شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بوونی ئیسرائیل".
ئاماژهی بهوهشكرد، وڵاتهكهی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردووەتە ئامانج و دەشڵێت، "ئێمە لە دڵی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران و بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێرانماندا".
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل زانایانی ناوەکی ئێرانی کردووەتە ئامانج کە کاریان بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی ئێرانی کردووە.
ناتانیاهۆ روونیشیکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە زیان بە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران و توانا سەربازییەکانی و کارگەکانی موشەکی بالیستیکی دەگەیەنێت.
