ناوەرۆکی کۆبوونەوەی پارێزگاری سلێمانی و وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: وەزیری دارایی هەوڵەكانی بۆ دابینکردنی بودجە و موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوەتەوە و بڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی موچە دەستپێبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لە دیوانی پارێزگا پێشوازیمان لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پڕۆژەی (هەژماری من) و وەفدی هاوڕێی كردوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، لە کۆبونەوەیەکدا، وەزیری دارایی بایەخی سیستمی پڕۆژەی (هەژماری من) و دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە سلێمانی كردوە لەگەڵ باسكردنی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی بودجەو موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوەو وابڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی موچە دەستپێبکەن.
