نرخی نەوت بەرزبویەوە
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی جارێكی دیكه له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بوی به‌شێك له زیانه‌كانی ڕۆژی پێشوی كرده‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ران هێشتا نیگه‌رانن له شه‌ڕی به‌رده‌وامی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه ڕه‌نگه به‌ره‌و ململانێیه‌كی به‌رفراوانتر له ناوچه‌ی هه‌نارده‌كاری نه‌وت هه‌نگاو بنێت، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی پچڕانی ئه‌گه‌ری دابینكردن. به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 70 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.8%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 90.53 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 71 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 0.8%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 86.20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. دوێنێ دوشه‌ممه نرخی هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت زیاتر له 2% دابه‌زی
