نوسينگەی سیستانی: سەرلەنوێ ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات
نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵا لە عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا هۆشداری له تێكچونی زیاتری دۆخی ناوچهكه دهدات و لهبارهی هێرشهكهی ئیسرائیل بۆ سهر ئێران دهڵێت، "جگە لەوەی پێشێلکارییەکی ئاشکرای پێوەرە ئایینی و ئەخلاقییەکان و پێشێلکارییەکی زەقی دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆ دۆخی تەواوی ناوچەکە ئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە".
عەلی سیستانی ئهمڕۆ پێنجشهممه له پهیامێكدا هۆشداریدا له خراپتربونی دۆخهكه و ڕایگهیاند، رەنگە دۆخەکە ببێتە هۆی ئەوەی بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵ دەربچێت و پشێوییەکی گەورە دروست بێت کە ئازار و مەینەتیی گەلانی ناوچەکە زیاتر دەکات و تا دورترین ئاست زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەگەیەنێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هێرشهكه "جگە لەوەی پێشێلکارییەکی ئاشکرای پێوەرە ئایینی و ئەخلاقییەکان و پێشێلکارییەکی زەقی دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆ دۆخی تەواوی ناوچەکە ئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە".
سیستانی دهڵێت، "بانگەواز لە هەمو لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان و وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتە ئیسلامییەکان، دەکەین هەمو توانایەکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ راگرتنی ئەم شەڕە ستەمکارانەیە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی".
