نوسینگەی سیستانی پێشوازیکردنی سەرۆکی لوبنان لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی گەورە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد، کەناوبراو داوایەکی بۆ دیدار لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان ڕەتکردەوە، کە بەنیازە لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "نوسینگەی سیستانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە هیچ نیازێک نییە پێشوازی لە سەرۆکی لوبنان بکات، بەبێ ئەوەی هۆکاری پشت ئەم بڕیارە ئاشکرا بکات".
ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی پێشتر ئەگەری دیداری ئایەتوڵڵا سیستانی و سەرۆکی لوبنان لە سەردانەکەی داهاتووی لوبنان بڵاوی کردەوە، ئەمەش وایکردبوو کە قسە و باسێکی بەرفراوانی میدیاکان سەبارەت بە پاڵنەرەکانی پشت سەردانەکە و ئەو پرسانەی کە ڕەنگە وروژێنن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزییەکانی دیمەنی سیاسی لوبنان.
سەردانەکانی بەرپرسانی لوبنان بۆ عێراق تاڕادەیەک دەگمەنن، لە کاتێکدا ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی گەورە ڕێزی لێدەگیرێت هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی عێراق، دیدارەکانی لەگەڵ کەسایەتییە فەرمییەکان لە ڕادەبەدەر دەگمەنن و گرنگییەکی ڕەمزی بەرچاویان هەیە کاتێک ڕوودەدەن.
