نوێترین ئاماری جه‌نگی حەماس و ئیسرائیل
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه بۆ پێنج هه‌زار و 87 كوژراو به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها 15 هه‌زار و 273 كه‌سیش برینداربون. ئه‌شره‌ف قودره وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه ڕایگه‌یاند، كۆی گشتی كوژراوانی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل له 7ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر غه‌ززه گه‌یشتونه‌ته پێنج هه‌زار و 87 كه‌س، كه دو هه‌زار و 55 منداڵ، هه‌زار و 119 ژن، 217 به‌ساڵاچو له‌نێو كوژراوه‌كاندا هه‌یه، جگه له‌وه‌ش بۆ 15 هه‌زار و 273 كه‌سی دیكه برینداربون.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل دژی سیسته‌می ته‌ندروستی بونه‌ته هۆی کوژرانی 57 كارمه‌ندی ته‌ندروستی و برینداربونی 100 كارمه‌ندی دیكه، جگه له‌وانه‌ش هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه هێشتا له ژێر داروپه‌ردودان كه 830 كه‌سیان منداڵن.
ئه‌شره‌ف قودره ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، 12 نه‌خۆشخانه و 32 بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كراونه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌ته‌واوی له خزمه‌تگوزاری ده‌رچون و كاره‌كانیان راگیراون. سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێرشیكردوه‌ته سه‌ر زیاتر له 320 ئامانج له سه‌رتاسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه، تونێل و ده‌یان باره‌گای ئۆپه‌راسیۆن و كۆمه‌ڵگه سه‌ربازییه‌كان و خاڵه‌كانی چاودێری له‌ناوبردوه كه حه‌ماس به‌كاریده‌هێنن.
