نێردەی تایبەتی ئەمریکا جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
مارك ساڤایا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی پابه‌ندبونی ته‌واوی خۆی بۆ پته‌وكردنی هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و واشنتن دوپاتكرده‌وه.
له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی له عێراق، مارك ساڤایا ڕایگه‌یاند، "هه‌ست به گه‌وره‌یی و شهرهفمهندییهكی زۆر ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری بۆ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌رده‌بڕم كه منی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ كۆماری عێراق ده‌ستنیشانكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پابه‌ندم به به‌هێزكردنی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی و ڕێنمایی سه‌رۆك ترمپ"، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مارك ساڤایای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت له عێراق ده‌ستنیشان كرد.
