نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر دەکەم، حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه جێبەجێ بکەن."
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هید و بریندارى لێكه‌وتوه‌ته‌وه و بوه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردوە، "سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم و هیواى زوچاكبونهوه بۆ برینداران ده‌خوازم، دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لایه‌نێك بن بگێڕن و به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن."
