نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئهپۆستۆليك له ڤاتيكان له‌گه‌ڵ پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئهپۆستۆليك له ڤاتيكان له‌گه‌ڵ پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدار و بينينى پاپا له تهندروستييهكى باش‌دا ده‌ربڕى، و هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد.
بارزانی ئاماژه‌ى به گرنگى و كاريگه‌ريى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد وە وتی "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازاديى پێكهاته ئايينى و نهتهوهييهكانه و بۆ هه‌مووان به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنيته‌وه".
له كۆتاييدا نێچيرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به پاپا كرد كه ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژيان بوو له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
