نێچیرڤان بارزانى و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ پشتیوانیى خۆیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له سوریا ده‌ربڕى
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و میخائیل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕوسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا كۆبونه‌وه و پشتیوانیى خۆیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له سوریا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵاته‌كه كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له میخائیل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕوسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و شاندێكى یاوه‌رى كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى ڕوسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سوریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، نێچیرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕوسیا، ئاماژه‌ى به ئاماده‌یى و ڕۆڵى كۆمپانیا ڕوسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى هاریكاریى وزه‌دا كرد، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ ڕوسیا دوپاتكرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسیان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى سوریاش ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا پشتیوانیى خۆیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له سوریا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵاته‌كه كرده‌وه، باسی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سوریا و داكۆكییان له گرنگیى ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد.
