نێچیرڤان بارزانی: ناڵێین دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر گوشاری سیاسی‌دا نییە
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (2023/8/27)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕێوڕه‌سمێكدا پێشوازى له 60 ده‌رچووى په‌يمانگه‌ى دادوه‌رى كرد كه 45يان وه‌ك دادوه‌ر و 15يان وه‌ك جێگرى داواكارى گشتى سوێندى ياساييان خوادووه و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، ئه‌ندامانى داواكارى گشتى، وه‌زيرى داد و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد کە لە دەقەکەیدا هاتووە: "خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ پێكه‌وه به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى 60 ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ران ده‌كه‌ين، جێى خۆشحاڵييه‌كى زۆره كه لەنا‌و ئەو ژماره‌يه، بيست و چوار خانمى به‌ڕێزن و به‌سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمياندا دابه‌ش بوون، به گه‌رمى ده‌ستخۆشى و پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م".
وتیشی،" بوون به دادوه‌ر، ئه‌ركێكى سه‌خته و به‌رپرسياريه‌تييه‌كى گه‌وره‌يه به‌رامبه‌ر به خوا و بەرامبەر بە ويژدان و بەرامبەر بە كۆمه‌ڵگه و بە مرۆڤايه‌تى، ئێوه پيشه‌يه‌كى قورستان هه‌ڵبژاردووه، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم لەم ڕێگە سەختەی كە هەڵتانبژاردووە و سەركەوتوو بن".
ڕاشیگەیاند، "سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى، سه‌روه‌ريى ياسا، هه‌بوونى متمانه به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پێويستييه‌كى له‌پێشينه و ژیرانەیە"،
جەختی کردەوە کە، ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسيارييه‌كى مه‌زنه، له ئه‌ستۆى دادوه‌ران، ئێوه له‌به‌رده‌م خودا و ويژدان و مرۆڤايه‌تيدا ئه‌و به‌رپرسياريه‌تييه هه‌ڵده‌گرن و ده‌بێ له ئاستى ئه‌و ئه‌رك و په‌رپرسياريه‌تييه‌دا بن.
بارزانی ڕوونیکردەوە کە ياسا ده‌سه‌ڵاتى به دادوه‌ر داوه كه ئازاد بێت، ئه‌وه ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادوه‌رانه سه‌ربه‌خۆييى خۆيان بپارێزن، ئه‌ركى دادوه‌ره ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌كات و ڕ‌ازى نه‌بێت هيچ كه‌س و لايه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك، هيچ شتێكى به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
وتیشی، "نه‌مانگوتووه و ناڵێين له هه‌رێمى كوردستان هيچ كێشه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى و سه‌روه‌ريى ياسادا نييه، ناڵێین هەموو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر گوشاری سیاسی‌دا نییە"، ئێستا ئێمە ئەمڕۆ بەرهەمی پەیمانگای دادوەری دەبینین کە زادەی ئەو یاسايه‌يه لە هەرێمی كوردستان، ئه‌مه مایەی خۆشحاڵی و پێزانینی ئێمه‌يه.
