نێچیرڤان بارزانی: پارتی رۆژ بە رۆژ لە سلێمانی زیاتر خۆشەویستتر دەبێت
نێچیرڤان بارزانی، جێگیری سهرۆكی پارتی له بانگهشهی ههڵبژاردنی حزبهكهیدا له سلێمانی رایگهیاند، پارتی رۆژ بە رۆژ لە سلێمانی زیاتر خۆشەویستتر دەبێت. جهختیشی كردهوه كه پارتی بهبێ ئهم ناوچهیه ناتهواوه.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە سلێمانی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی، پارتی سلێمانییە، سلێمانیش هەر پارتییە. لەم ناوچەیە نوێنەرایەتی پارتی كەمە، بەڵام بەرنامەی پارتی بۆ ئەم ناوچەیە گەورەیە.
جهختیشی كردهوه، پارتی بە بێ ئەم ناوچەیە ناتەواوە، كەموكوڕییەكانی هەردو پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە خەمێكی گەورەن بۆ پارتی.
وتیشی، ئێمە وەكو ناوچەی دەسەڵاتی سیاسی تەماشای ئەم دەڤەرە ناكەین، پارتی حزبی سەراسەری كوردستانە، پارتی ناوچەگەرێتی لەبیركردوه.
ئهوهشی خستهڕو، لە هەر شوێنێك پارتی بونی هەبێت، ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زیاتر ئەبێت.
هێمای بۆ ئهوهش كرد، بۆ سلێمانییەكی جوانترو باشتر دەنگ بدەن بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئاماژهی بهوهشدا، سلێمانی دەبێت پەرلەمانتارانی كوردستانپارێز بنێرێت بۆ بەغدا و وتیشی، مێژووی بنەماڵەی بارزان لە پەیوەندی لەگەڵ سلێمانی زۆر لە پارتیش كۆنترە.
بهپێی قسهی نێچیرڤان برزانی، دژایەتی زۆر بە پلان بەرامبەر بە پارتی كراوە، بەڵام پارتی بە قسە نا، بە خەباتی كوردستانبوونی خۆی و كارو ئاوەدانی وەڵام دەداتەوەو وتیشی، پارتی رۆژ بە رۆژ لە سلێمانی زیاتر خۆشەویستتر دەبێت.
