نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییێکی گەرم لە ئەردۆگان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی تورکیا
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایێکی گەرمی لە ئەردۆگان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی تورکیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک کۆمارى توركيا، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک پارتى)يهوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و ڕێكوپێكى و ئاراميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى.
بارزانی بڕوا و گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆگان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى ئەردۆگان به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه ئەردۆگان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
