نەتەنیاهۆ: ئامانجی ئێمه لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەنیا دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران دەکەنە ئامانج، لە کاتێکدا ئەوان خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج. دەشڵێت، "چەکی ئەتۆمی لە دەستی ئێراندا مەترسییەكی گەورەییە و ئەوان خاوەنی 25 هەزار موشەکن".
بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری حەیفای وڵاتەكەی ڕایگەیاند، ئامانجی ئەوان لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە، توانای پێویستیان بۆ ئەو كارە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیا دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران دەکەنە ئامانج، لە کاتێکدا ئەوان خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
نەتەنیاهۆ باسی لەگفتوگۆیەكی خۆی و سەرۆكی ئەمریكا كردو دەڵیت، "ترەمپ وتیەتی کە چەکی ئەتۆمی لە دەستی ئێراندا مەترسییەکی گەورەیە و بەچۆکیدا دەهێنن".
سەرۆكی ئیسرائیل لە بارەی موشەكە ئێرانەیەكانیشەوە دەڵیت، "لە ئێستادا ئێران خاوەنی 25 هەزار موشەکە، ئەوەش مەترسییە بۆ وڵاتەكەمان و ناوچەكەش".
