نەتەنیاهۆ نیگەرانە لە هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی راگەیەندنی ئاگربەست لە غەززە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانە لە هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، هەروەها سەردانی شاندێکی تەلئەڤیڤی بۆ واشنتن هەڵوەشاندەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوسینگەکەیەوە رایگەیاند، بەکارنەهێنانی ڤیتۆ لەلایەن ئەمریکاوە لە پڕۆژە بریاری راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، زیان بە هەوڵەکانی جەنگیییەکان و ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل دەگەیەنێت.
نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەر ئەو هەڵوێستەی واشنتن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوە داواکارییەکەی جۆو بایدن بۆ ناردنی شاندێکی دانوستانکار لە تەلئەڤیڤەوە هەڵبوەشێنێتەوە.
لە بەرامبەردا جۆن کێربی وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "تانەنەدانی ئەمریکا لە پڕۆژەبڕیاری ئاگربەستی غەززە، گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی سیاسی ئەمریکا، ڤیتۆمان لەم بڕیارەنەدا چونکە سەرکۆنەی هێرشەکەی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل دەکرد."
شایەنی باسە ئەمڕۆ دووشەممە،ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەبڕیارێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پەسەندکرد.
