نەتەوەيەکگرتووەکان هاوکاری دارایی بەبێ سود دەداتە ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی تایبەت بەخۆیانن
رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەيەکگرتووەکان، هاوکاری دارایی بەبێ سود و لێوەرگرتنەوە دەداتە ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی تایبەت بەخۆیانن، بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
- پێویستە تەمەنی پرۆژەکە بۆ ئافرەتان لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و بۆ پیاوان لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت.
- پێویستە لەسەر خاوەنی پرۆژەکە توانای دابینکردنی بەلایەنی کەمی 15%ی تێچووی فراوانکردنی پرۆژەکەی هەبێت.
- پێویستە پرۆژەکە بکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی (جگە لە هەڵەبجە).
- پێویستە ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پلانی پرۆژەکە لە 12 مانگ تێنەپەڕێت.
- خاوەنی پرۆژەکە توانای هەبێت بۆ پیشاندانی ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی کڕیارانی دەکات، هەروەها ئەو پرۆژانە ناگرێتەوە کارگەی ئەو بەرهەمە پلاستیکییانەی کە بۆ یەکجار بەکار دەهێنرێت و کارو پیشەی پزیشکی مامەڵەکردن بە کەلوپەلی سەرباز یان چەک و هەروەها کارگه و دوکانی دروومان، ساڵۆن و سەنتەری جوانکاری ئافرەتان و پیاوان.
