نەسڕ لە جامی وەرزی ریاز لە ئینتەر میامی بردەوە
لە جامی وەرزی ریاز نەسڕ بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر میامی بردەوە.
لە یارییەکانی جامی وەرزی ریاز هەردوو یانەی نەسڕ و ئینتەر میامی روبەڕوی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە ئۆتاڤیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد لە خولەکی سێ، پاشان لە خولەکەکانی 10 و 12 تالیسکا و لاپۆرت دوو گۆڵی تریان بۆ یانە سعودیەکە تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو سێ گۆڵە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 51 تالیسکا توانی گۆڵی چوارەمی نەسڕ تۆماربکات، لە خولەکی 68 محەمەد ماران دووبارە گەیشتەوە سەر گۆڵی ئینتەر میامی و بۆ پێنجەم جار تۆڕی گۆڵی یانەکەی هەژاند، کاروانی گۆڵەکانی نەسڕ کۆتایی پێنەهات تا لە خولەکی 73 تالیسکا شەشەم گۆڵی بۆ تۆمارکردن.
لە خولەکی 83 لیۆنێل میسی هاتە نێو یاریگاوە بەڵام نەیتوانی یارمەتی یانەکەی بدات لە تۆمارکردنی گۆڵ و سەرەنجام یارییەکە بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی پێهات.
