نەوەی نوێ: ئەم هەڵسوکەوتانە نیشانەی کۆتاییهاتنی حوکمی بنەماڵە و چەتەکانی کوردستانە
ڕۆژی هەینی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرکۆنەی دادگایکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "المطلع" پێی گەیشتووە ڕایانگەیاند، "ئەم هەڵسوکەوتانەی مەسرور بارزانی تایبەت بە دەستگیرکردن و فڕاندن و سزادانی چالاکوانان و هاوڵاتییانی کوردستان و دوبارە حوکمدانی چالاکوان شێروان شێروانی و دوبارە فراندنی ئومێد بەڕۆشکی، نیشانەی کۆتاییهاتنی حوکمی بنەماڵە و چەتەکانی کوردستانە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەش، ئەم ڕەفتارە دژە دیموکراسیی و خۆسەپێنانەی پارتی، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و ئەرکی هەموو چین و توێژ و لایەنە سیاسییەکانە کە بەتوندی دژی بوەستنەوە، هەروەک ئەم ڕەفتارە دیکتاتۆریانەیە دەبێ ببێتە هاندەرێک بۆ دوورخستنەوەی ئەو عەقڵییەتە لە حوکمداریی کە تەنها بڕوای بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازاو ئازادەکانە.
