هاتوچۆ: سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تۆمارکردنی سەرپێچی دەیانگرێتەوە لەوانەش تابلۆکانی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ، دووپاتی کردەوە کە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تۆمارکردنی سەرپێچی دەیانگرێتەوە، لەوانەش ئەوانەی تابلۆی هەرێمی کوردستان هەڵدەگرن.
بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر بگەیتەوە، بەشداربە لە کەناڵی تەلەگرامەکەمان
عەقید حەیدەر شاکر محەمەد، بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لەلێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای هاتووچۆ ژمارە 8ـی ساڵی 2019، تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەیانگرێتەوە، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلانە عێراقین و لەسەر شەقامەکانی ئێمە دەڕۆن و پابەندی یاسا دەبن."
ناوبراو وتیشی: "گۆڕینەوەی زانیاری هەیە لەنێوان ئۆتۆمبێلەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، هەروەها لەگەڵ هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەشی بەدواداچوون و پەیوەندییەکان لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ.
