هادی عامری:پێداگرن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، پێداگرن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت، "فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان شایه‌نی ئه‌وه‌ن هاوشێوه‌ی عێراق موچه وه‌ربگرن".
هادی عامری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەری دەڕۆن، سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و سه‌ردانه "گرنگه"ی كه بۆ به‌غدا ئه‌نجامیدا.
له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری "ته‌وتین" ده‌ركردوه و ده‌توانرێت رێگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و "فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان شایه‌نی ئه‌وه‌ن هاوشێوه‌ی عێراق موچه وه‌ربگرن".
په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هادی عامری وتی، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه".
