هێزێکی حەشدی شەعبی بیرە نەوتێکی لە کفری گەمارۆ دەدات
میدیاى فەرمى یهكێتیی لەبارەى هاتنى هێزێکى زۆرى حەشدى شەعبى بۆ سنوورى گەرمیان لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حزبەکەیانەوە، "هاتنی حەشدی شەعبی قبوڵ نییە".
میدیاى فەرمى یهكێتی لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حزبەکەیانەوە بڵاويکردەووە، هاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان بەبێ ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بووە.
ئەو بەرپرسەى یهكێتی بە میدیاى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، ئەو کارەی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵ نییە، ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لەو ناوچەیە بمێنێتە.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، داوامان لە حکومەتى ناوەند کردووە راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە.
شایەنی باسە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی بە دەیان ئۆتۆمبێل و چەكی قورسەوە هاتوونەتە شارەدێی كوڵەۆجۆی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەپێی زانیارییەكان بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتێكی سنوورەكە هاتوون بەناوى گڵابات-قومرە، كە لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە دەپارێزێت و گەمارۆى ئەو بیرە نەوتەیان داوە و دوای گەیشتنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچەیە حەشدی شەعبی کشایەوە.
