هەرسێ سەرۆکایەتییەکە باس لە هەڵبژاردن ومەلەفی خور عەبدوڵلا دەکەن
هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر سێ خاڵ رێكه‌وتن و یه‌كێك لهخاڵهكانیش ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌و سكاڵایانه ده‌كشێننه‌وه كه پێشكه‌شی دادگای فیدڕاڵیان كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران کەدەستی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆشكی به‌غدا هه‌ریه‌ك له د. عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د شیاع سودانی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و پێویستی پاراستنی ئه‌و ڕێگایه كرا كه حكومه‌ت بۆ پاراستنی عێراق له مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی ئاسایشی وڵات دیاریكردوه.
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه باسیان له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پاڵپشتیان له هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه له واده‌ی دیاریكراوی 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه باسیان له ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕێكخستنی كه‌شتیوانی له خۆرعهبدوڵا كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌پێی یاسای (42)ی ساڵی 2013 په‌سه‌ندكرا، دادگای باڵای فیدڕاڵیش بڕیاریدا كه نیسابی فه‌رمی بۆ یاسادانانهكهی ناده‌ستورییه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی له كه‌یسی ژماره (105/ یه‌كگرتوی 194/ فیدراڵی/ 2023).
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه كراوه:
یه‌كه‌م:
پێویستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی كه داوای دوباره ده‌ركردنه‌وه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی خورعه‌بدوڵا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی دروست.
دوه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داواكارییه‌كانی خۆیان بۆ دادگای فیدراڵی بكشێننه‌وه، به‌و پێیه‌ی دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی یاسادانان پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بونی نه‌ماوه.
سێیه‌م:
دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونی عێراق به ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
