هەرێم کەمال ئاغا: ناكرێت مووچه بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان
كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌رده‌چێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-ش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:"ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە راگه‌یاند:" كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه هه‌نگاوی باشی بڕ‌یوه‌و هیوامان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه".
وتیشی ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته قوربانی داواكاری و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرنگه كۆمپانیاكانی نه‌وت لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان هه‌بێت، له‌سه‌ر بڕ‌ی دیاریكراوی ده‌رهێنانی نه‌وت و ده‌كرێت بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوور بكرێنه بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا"،هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"پشكی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌و پرسه گرنگانه‌ن كه بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی كێشه داراییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق، گفتوگۆی وه‌فدی هه‌ردوو حكومه‌ت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بووه‌و هه‌نگاوی باشیشی بڕ‌یوه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌شڵێت:"ناكرێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامبێت، چونكه باشترین رێگا رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای به‌ڕ‌ێوه‌بردنی دارایی و ده‌ستوور ده‌بێت".
