هەرێم..لەرێگەی پرۆژه‌ی مێگه‌لەوە هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنرێت
ئەمڕۆ یەکشەەمە ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی "مێگه‌ل"ی راگەیاند كه زیاتر له هه‌زار هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنێت، ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه هاوڵاتییان هه‌یانه، ئێستا ده‌توانن به شێوازێكی زۆر باشتر لێیان دڵنیا بن، كه به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان به ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن.
مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرده‌وه و له وتارێكدا رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌م له كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (مێگه‌ل)، كه بێگومان پرۆژه‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا، به كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، خزمه‌تێكی زیاتری هاوڵاتییان ده‌كرێت".
وتیشی، "خۆشحاڵ بوم كه سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌مان كرد و چه‌ندین به‌شی ئه‌م پرۆژه‌كه‌مان به‌سه‌ر كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه ئه‌م پرۆژه‌یه، به ده‌ست و بازوی خه‌ڵكی خۆمان دروست كراوه و ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌و ئامێره پێشكه‌وتوانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هێنراون، هه‌مویان به‌ڕاستی له ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی و به شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رده‌میانه ئاماده كراون، ئه‌وه یارمه‌تیده‌رێكی زۆر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕویه‌كه‌وه، هاوڵاتیان دڵنیا بكاته‌وه، له لایه‌ك، بۆ دابین كردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كان، كه خه‌ڵكی كوردستان پێداویستی هه‌یه، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ دابینكردنی خۆراكی گۆشت بۆ ئاژه‌ڵداری، بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ، به هه‌موی دروست كراوه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه هاوڵاتییان هه‌یانه، ئێستا ده‌توانن به شێوازێكی زۆر باشتر لێیان دڵنیا بن، كه به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان به ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن، بیستم كه به‌رده‌وام ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌مو ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان به له‌به‌رچاو بگیرێن و ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه له سوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌كرێت، ده‌توانێت دڵنیا بێت كه له كوالێتی كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوه و زۆر سه‌لامه‌ته بۆ به‌كارهێنان".
بارزانی ئاشكراشیكرد، "پێشتریش چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوشێوه هه‌بون كه به تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵی یارمه‌تیمان داون و هاوكاری خوشك و برا جوتیاره‌كانمان كردوه كه ئه‌وانیش توانیویانه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه و بتوانن هه‌تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ببێته ببن به یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه بتوانێت هه‌مو پێداویستی ناوخۆییه‌كان دابین بكات و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، بتوانێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكات.".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت چه‌ندین پرۆژه‌ی تریش پێوه‌ی ببه‌سترێته‌وه، به‌تایبه‌ت بابه‌تی ئاژه‌ڵداری، به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ، پێویستی به عه‌له‌ف هه‌یه، پێویستی به به‌خێوكردن هه‌یه و ئه‌وانه‌ش چه‌ندین كۆمپانیای تر ده‌توانن سود له‌م پرۆژه‌یه وه‌ربگرن و ببن به هاوبه‌ش له ته‌واوكردنی ئه‌و زنجیره‌یه، له لایه‌كی تره‌وه پاشماوه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دواتر وه‌ك خۆراك به‌كاردێن، وه‌ك پێسته یان ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه، دیسان بكرێت به پرۆژه‌ی تر بكرێت، كۆمپانیای تر بتوانن سودیان لێوه‌ربگرن و هه‌لی كاری زیاتر دروست بكات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "خۆشحاڵم كه بیستم زیاتر له هه‌زار هه‌لی كار هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌رهه‌م هاتووه و ئه‌مه جێی دڵخۆشییه، دیسان ته‌مه‌ننانی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم هاووڵاتییان له‌مه‌ودا دڵنیا بن كه ئه‌و گۆشته‌ی له‌م پرۆژه، له‌م كارگه‌یه ده‌چێته سوپه‌ر ماركێته‌كان، گۆشتێكی ته‌ندروسته، سه‌لامه‌ته، به كوالێتیدا تێپه‌ڕیوه و ده‌توانن سوودی لێوه‌ر بگرن".
