هەستیارترین بابەت... حکومەت چۆن پلانی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیرەکی دەستکرد؟
ئەمڕۆ هەینی عالیە نەسیف ئەندامی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی كوتلەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، ڕایگەیاند : ڕێنماییەكانی حكومەت بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەركراوە، بە پاڵپشتی دەسەڵاتی دادوەری، بۆ دانانی كۆنتڕۆڵ بۆ ڕێكخستنی بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد.
نەسیف لە بەیاننامەیەكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند : پرسی زیرەكی دەستكرد و قۆرغكردنی لەلایەن هەندێك لە كارە نائەخلاقییەكاندا و روژێنرا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشنیار و گفتوگۆ لەسەر كرا، كە بە تەواوی ئاگاداری گرنگی ئەم بابەتە و مەترسییەكانی بۆ سەر پەیكی كۆمەڵایەتی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێنمایی هەیە كە بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكان دەرچووە سەبارەت بە پێویستی دامەزراندنی كۆنترۆڵەكان بۆ ڕێكخستنی بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد، هەروەها گفتوگۆیەك لەگەڵ سەرۆكی دادوەری سەبارەت بە كاردانەوە نەرێنییەكانی ئەنجامدرا، و بۆچوونی یەكگرتوو هەبوو لەسەر جددیەتی ئەم پرسە و گرنگی چارەسەركردنی جددی.
پێشتر سەرۆك وەزیران جەختی لە پاڵپشتیكردنی پێشهاتە تەكنیكی و تەكنەلۆژییەكان و زانستیەكانی ناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق كردەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ دوایین پێشهاتەكان، كە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری و زانستی و كولتووری،ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەكانی حكومەت و پڕۆژەكانی پەرەپێدان، كە پشت بە زیرەكی دەستكرد دەبەستن لە خزمەتگوزارییەكان و شیكاری داتاكان بە ڕێژەی 80% تا ساڵی 2028.
