هەفتەیەکە خۆپشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرتاییەکان لە پارێزگای دیوانیە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خۆپیشاندان ببە هەوڵی داواکردنی خزمەتگوزاری باشتر و هەلی کار لە پارێزگای دیوانیە لە ناوەڕاستی عێراق بەڕێوەچوو.
هەروەها دوێنێ چوارشەممە دەیان کەس لەنێوانیاندا دەرچووانی دانەمەزراو لە پارێزگای دیوانیەی ناوەڕاستی عێراق خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا بۆ داواکردنی خزمەتگوزای و هەلی کار.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، دەیان کەس لە گەڕەکەکانی (دور ئەلنەسیج، حەی سەلیم و حەی عەسکری، ئوم خێل) لە خۆپیشاندانێکدا هاتنە دەرەوە و داوای خزمەتگوزاری و هەلی کاریان کردووە.
خۆپیشاندەران بەڵێنیان داوە ئەگەر حکومەتی خۆجێی وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانەکان توندتر دەکەن.
ئەم خۆپشاندانانە ماوەی هەفتەیەکە لە پارێزگای دیوانیە درێژەی ھەیە.
زانیاری زیاتر...
خەڵکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەهۆی خراپبوونی خزمەتگوزارییەکان و لە دۆخێکی ناڵەباردا دەژین کە گرنگترینیان نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبا و هەلی کاری و خراپبوونی ژێرخانەکانە، ئەمەش وادەکات زۆرترین خەڵکی بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی خزمەت و ناڕەزایەتی دەربڕین.
