هەمام حەمودی:هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە ڕووداوەكانی جورف سەخر بوایرانەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی “إبشر یاعراق”، شێخ هەمام حەمودی، هەڵوێستی ئازا و ڕوونی حكومەتی عێراقی بەرامبەر ڕووداوەكانی جورف سەخر بەرز نرخاند، هاوكات ئاماژەی بە مەترسی مانەوەی ئاسایش و ئابووری عێراق كرد لە دەستی ئەمریكا. شێخ هەمام لە وتارەكەیدا، لە میانی سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگدا كە لەلایەن ڕێكخراوی نوخبە و لێهاتووییەكانی عێراقەوە بەڕێوەچوو، رایگەیاند: “دەستدرێژیی ئەمریكا بۆ سەر بارەگای ئەمنی لە جورف سەخر، كە لە ئەنجامدا شەهید و بریندار لێكەوتەوە ، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و پێشێلكردنی سەروەری عێراقە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێشێلكردنی یاسای عێراق لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخی عێراقدا بیرۆكەی داگیركاری دەهێنێتەوە مێشكمان، و ئەوەی گەلەكەمان هەمیشە ڕەتیكردووەتەوە هەر داگیركارییەك و ڕووبەڕووی بووەوە لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی كە هەیانە.
