المطلع
عاجل

post-image

هەماهەنگییەکی چاوەڕوانکراوی دەریایی عێراق و کوەیت... و ئەعرەجی: ئاسایشی هەردوو وڵات یەکە


18:52 عێراق
2025-06-24
31282

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕێنماییەکانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕوونن سەبارەت بە دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوێتی برا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دانیشتنی نۆیەمی ساڵی ٢٠٢٥ی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامدا و ئەندامانی ئەنجومەنەکەش ئامادەی بوون". ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەسەر بابەتەکانی بەرنامەی کار کردووە و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی سەبارەت بەو بابەتانە داوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەن تاوتوێی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگی ئاسایشی دەریایی لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی بەرگری کوێت کردووە، کە لەلایەن ئەو لیژنەیە تایبەتمەندەی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە پێشکەش کراوە و ئەنجومەنیش ڕاسپاردەی گونجاوی لەو بارەیەوە خستۆتەڕوو.
لە میانی دانیشتنەکەدا، ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە: ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران ڕوون و ئاشکرایە سەبارەت بە دامەزراندنی پەیوەندیی هاوسەنگ و شەفاف و ڕاستگۆیانە، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوێتی برا لەسەر پرسە هاوبەشەکان و بابەتە هاوبەشەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات یەکن، هەروەها هەردوو وڵاتی دراوسێ بەردەوام هەماهەنگن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئاسایشی خۆیان و ناوچەکە".
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ لە نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی/لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی کە دەبێتە هۆی تیرۆر و فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵسی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور تاوتوێ کرا و بڕیارێکی گونجاو سەبارەت بەو بابەتە درا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12816
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11495
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12320
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12087
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11481
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11316
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11243
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11333
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11357
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12239
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11665
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11141
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4467
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971