هەواڵگیری و ئاسایش دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک و بازرگانانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیركردنی چەند داواكراوێک، كە دیارترینیان بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانن، لە چەند پارێزگایەك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری، مەفرەزە مەیدانییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، توانیان ژمارەیەك كەس دەستگیربكەن كە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی جیاجیا داواكراون، لەنێویاندا بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسە داواكراوانە لە چەند پارێزگایەك دەستگیركراون، لەوانە بەغداد و بابل و موسەننا و دیوانیە و میسان، و دەست بەسەر ماددە هۆشبەرە جۆراوجۆرەكان و كەلوپەلی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە، ئەوە جگە لە دەستبەسەردا گرتنی چەكی سوك، و رونیشیكردەوە: تۆمەتباران بەپێی یاسا ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
