هەولێر.. توشبویه‌كی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربون تۆماركرا
ئەمڕۆ چوارشەممە، حاڵه‌تێكی نوێی توشبوون به تای خوێنبه‌ربون له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا و به‌مه‌ش كۆی توشبوان گه‌یشته 10 حاڵه‌ت كه دو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویكرده‌وه، "حاڵه‌تێكی دیكه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا، ئه‌ویش ئافره‌تێكی ماڵ، دانیشتوی گوندی هه‌مزه‌كۆری سه‌ر به قه‌زای قوشته‌په‌یه و ته‌مه‌ن 45 ساڵه، به‌ركه‌وته‌ی ئاژه‌ڵی توشبو بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و گومانلێكردن به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون و بونی نیشانه‌كانی، چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا باری ته‌ندروستی تاگۆ
ڕاده‌یه‌ك جێگیره".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌په‌یامێكیشدا ده‌ڵێت، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌كاتی بونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه، یان هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "تا ئێستا دوای بونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون له هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه و به‌دواداچون و پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ئه‌مساڵدا له‌ماوه‌ی ڕابردو، ده‌ره‌نجام ته‌نها 10 حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراونه‌ته‌وه كه دو حاڵه‌ت له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستدا و حاله‌ته‌كانی دیكه به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچونه".
