هەولێر: هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر باس لەوە دەکات، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی تەواو بوونە و هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی دەکرێت.
مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تەمووزی 2025،لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات، سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە، تەواوی ئامادەکارییەکان کراون، ڕووپێوی زەویش تەواوکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ئاماژەی بەوە دا، هەفتەی داهاتوو ڕۆژی دابەشکردنی تیروپشک دیاری دەکەین و دواتر سەرجەم شارەوانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت بەخۆیان تیروپشک دەکەن، بۆهەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانیان.
