هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
مه‌حموود مه‌حموود زاده، نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کە دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه‌ی بووه هۆی مردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک كۆماری ئێران، به‌پێی ده‌ستور داموده‌زگاكان به‌رپرسن له دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا و 28ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
مەحموود زادە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە به‌شداری هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستانن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه فهراههمكراوه و له پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه سندوقی ده‌نگدان دانراون و له كاتژمێر 8:30 خوله‌كه‌وه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه و تا كاتژمێر 5:00 به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی بچن ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن.
مەحموود مەحموود زادە دەشڵێت: ئامارێكی وردمان لانییه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌نێوان 500 بۆ 600 كه‌س بێن ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن ته‌نها له سنووری پارێزگای سلێمانی، له شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌لاریش سندوقی هەڵبژاردن دانراون و هاوڵاتیانی ئێران ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
